ڕێنمایی دانانی نینیۆک


بۆ بەدەست هێنانی نینۆکێکی ڕێک و سەرنج ڕاکێش، تکایە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە هەنگاو بە هەنگاو جێبەجێ بکە. هەموو ئەم هەنگاوانە گرنگن بۆ دڵنیابوون لە توندوتۆڵی نینۆکەکە و دەرکەوتنی بە شێوازێکی  سروشتی، بۆیە تکایە لە سەرخۆ و بە ئاگاداریەوە پەیرەوەی هەنگاوەکان بکە.

هەنگاو بە هەنگاو

هەنگاوی ١ - نینۆکە سروشتیەکانی خۆت ئامادە بکە

بۆچی ئەوە گرنگە؟
پێویستە نینۆکەکانت خاوێن و ووشک بن بۆ لکاندنی چەسپەکە بە شێوەیەکی توند و تۆڵ. هەر پیسیەک ، چەوری یان پاشماوەیەک لە سەر نینۆکەکان بمێنێ رێگری لە
چەسپاندن دەکات و دەبێتە هۆی ناڕێکی نینۆکەکان.

• دڵنیا ببەوە لەوەی کە نینۆکە سروشتییەکانت بێ بۆیە یە و هیچ مادەیەکیان پێوە نیە.
• دەستەکانت بە ئاو و سابوون بەجوانی بشۆ.
• دەستەکانت بەتەواوی وشک بکەوە پێش ئەوەی بەردەوام بیت.

هەنگاوی ٢ - پێستی مردووی سەرنینۆکە سروشتیەکانت پاڵپێوەبنێ بۆ دواوە

بۆچی ئەمە گرنگە؟
دڵنیابە لەوەی کە پێستی سەر نینۆکە سروشتیەکانت بۆ دواوە پاڵ پێوە دەنێیت چونکە ئەمە ڕێگە بە نینۆکەکان دەدات بە تەواوی شوێنی خۆیان بگرن و بەشێوەیەکی جوان و پرۆفیشناڵ دەربکەون و بۆ ماوەیەکی درێژتر بمێننەوە.

• ئامرازی پاڵپێوەنانی پێستی مردوی نینۆکەکان بەکاربهێنە بۆ پاڵپێوەنانی پێستی نینۆکەکانت بۆ دواوە.
• ئاگاداربە زۆر بە تووندی پاڵی پێوە نەنێ تا زیان بە پێستەکەت نەگەیەنێت.

هەنگاوی ٣ - نینۆکی قەبارە گونجاو هەڵبژێرە

بۆچی ئەمە گرنگە؟
هەڵبژاردنی قەبارەی گونجاو کارێکی وا دەکات کە نینۆکەکانت ڕێک و سروشتی دەربکەون و بۆ ماوەیەکی درێژ بمێننەوە.

•نینۆکێک هەڵبژێرە کە بە تەواوی نینۆکە سروشتییەکانت داپۆشێت.
•نینۆکێکی زۆر گەورە لەوانەیە بەرز ببێتەوە،نینۆکێکی زۆر بچووک ڕێگە بە دزەکردنی ئاو دەدات و بەجوانی ناچەسپێ.
•قەبارەی دروستی نینۆکەکان بەلاوە بنێ بۆ ئاسانکاری لە کاتی دانان.

گرنگ:
دڵنیا ببەوە لەوەی ژمارەی پشتی نینۆکەکان ڕووەو سەرەوەی نووکی نینۆکە سروشتییەکانتە نەک بنی.

هەنگاوی ٤ - رووی نینۆکە سروشتیەکانت زبر بکە

بۆچی ئەمە گرنگە؟
سمارتەکردنی ڕووی نینۆکەکانت کەمێک زبری دروست دەکات کە ئەمە یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چەسپەکە باشتر بلکێت و نینۆکەکان بۆ ماوەیەکی درێژتر بەرگە بگرن.

•ڕووی نینۆکەکانت بە ئامرازی سمارتەکردنی نینۆک بە هێواشی سمارتە بکە.
•زیادەڕەوی مەکە لە سمارتەکردندا، تەنها ئەوەندە سمارتە بکە کە ڕوویەکی زبر دروست بکات بۆ ئەوەی چەسپەکە باشتر بگرێت.

ئامۆژگاری: ئەگەر پێویست بوو،نینۆکە سروشتییەکانت ببڕە بۆ ئەوەی باشتر نینۆکەکان شوێنی خۆیان بگرن.

هەنگاوی ٥ - قەبارەی گونجاوی چەسپ هەڵبژێرە

بۆچی ئەمە گرنگە؟
هەڵبژاردنی قەبارەی گونجاوی چەسپەکان دەبێتە یارمەتیدەرێک بۆ ئەوەی نینۆکەکان بە شێوەیەکی توندوتۆڵ بچەسپن و بۆ ماوەیەکی درێژ بمێننەوە.

•چەسپێک هەڵبژێرە کە نینۆکە سروشتیەکانت داپۆشێت بە بێ ئەوەی بگاتە سەر پێستی نیۆکت.
•ئەگەر گومانت لە گونجاوی قەبارەی چەسپەکە هەیە،ئەوا کەمێک قەبارەی گەورەتر هەڵبژێرە.
•دەستەسڕە کحولییەکان بەکاربێنە بۆ پاککردنەوەی نینۆکەکانت.
•پێش لادانی بەشی پلاستیکی سەرەوەی چەسپەکە،قەبارەی چەسپەکە بە نینۆکەکەت بگرە.
•کاتێک دڵنیابووی لە دروستی قەبارەی چەسپەکە، پلاستیکە پارێزەرەکەی سەری لێبکەوە و چەسپەکە دانێ.

هەنگاوی ٦ - چەسپەکە بە باشی جێگیر بکە

بۆچی ئەمە گرنگە؟
توندکردن و باش لکاندنی چەسپەکە گەڕەنتی توندی لکاندنی چەسپەکە بە نینۆکە سروشتییەکانت دەدات.

•بە توندی فشار بخە سەر چەسپەکەی سەر نینۆکە سروشتیەکەت.
•هەر بڵقێکی هەوات تیابەدی کرد ئەوا بە پەنجە یان بە ئامرازی پاڵپێوەنانی پێستی نینۆکەکە دەریکەو سافی بکە.
•ئەو بەشە پلاستیکەی کە ماوەتەوە لەسەر چەسپەکە هەڵیبگرە.

ئامۆژگاری:
ئەگەر پێویست بوو بۆ ئاسانتر دانانی چەسپەکان مووکێش بەکاربێنە.

هەنگاوی ٧ - نینۆکەکان دانێ

بۆچی ئەمە گرنگە؟
دانانێکی دروست ئاسوودەیی درێژمانەوەی نینۆکەکان مسۆگەر دەکات و رێگری لە دروست بوونی بڵقی هەوا دەکات.

•لە دەستی زاڵ دەستی پێبکە. واتە: ئەگەر تۆ دەستڕاستیت، دانانی نینۆکەکان لە دەستی ڕاستتەوە دەست پێبکە، ئەگەریش دەستچەپیت، لە دەستی چەپتەوە دەست پێ بکە.
•نینۆکەکە لەسەر نینۆکە سروشتیەکەت دابنێ و کەمێک پاڵی پێوە بنێ بۆ ژێرپێستی نینۆکەکەت بە گۆشەی خوارەوە.
•بۆ ماوەی 10-20 چرکە بە توندی فشار بخە سەر نینۆکەکە بۆ ئەوەی چەسپەکە بیگرێت.
•نینۆکی سەر پەنجە گەورەکان لە کۆتایی دابنێ.

تیبینی: بە هیچ شێوەیەک نابێت نینۆکی لکاو ببێتە هۆی ئازار، ئەگەر هەستت بە نا ئارامی کرد، لێی بکەرەوە و قەبارە یان شێوەی جیاواز تاقی بکەوە.

هەنگاوی ٨ - نووکی نینۆکەکان ساف بکە

بۆچی ئەمە گرنگە؟
•سمارتەکردنی لێواری زبری نینۆکەکان وا دەکات نینۆکەکانت جوانتر و سروشتی تر دەربکەون.

لابردن

هەنگاوی ٩ - لابردن ( هەر کاتێک دەتەوێت )

بۆچی ئەمە گرنگە؟
لابردنی نینۆکەکان بە شێوازێکی دروست ڕێگری دەکات لە زیان گەیاندن بە نینۆکە سروشتییەکانت و لە هەمان کاتدا بە نینۆکە لکاوەکانیش.

•بە نەرمی بە ئامرازی پاڵپێوەنانی پێستی نینۆک بخەرە نێوان نینۆک کە و نینۆکە سروشتیەکەت.
•ئامرازەکە بۆ پێشەوە و پاشەوە بە پێچەوانەی یەکتر بجوڵێنە تاوەکو نینۆکە لکاوەکە لێ دەبێتەوە.
•هەرگیز بە توندی نینۆکەکە لامەبە، چونکە ئەمە زیان بە نینۆکە سروشتیەکانت و نینۆکەکە دەگەیەنێت.

لەبیرت بێت نینۆکەکانت هەڵبگریت چونکە دووبارە بەکاردەهێنرێتەوە.