دەربارەی ئێمە
ئێمە لە ئۆپالاین باوەڕمان وایە هەموو ئافرەتێک شایەنی نینۆکی جوانە بەبێ ئەوەی یان بە تەندروستی و کات و شێوازی ژیانی بگەیەنێت.
بە ئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونی خۆم لەگەڵ نینۆکە ناسکەکانم و ئاستەنگەکانی سەردانی کردنی ساڵۆن، ئۆپالاینم دروست کرد بۆ پێشکەشکردنی چارەسەرێکی باشتر لە عێراق، چاودێریکردن وئاگاداربوونی نینۆک تەنها بۆ جوانی نیە. ئەوە نیشانەیە.
بەڵام سەردانی کردنی ساڵۆنەکان لەوانەیە کاتێکی درێژ و نرخێکی گران و هەندێک جار زیانبەخش بێت. نینۆکە چەسپێنەرە ئاساییەکان زۆر جار هەرزان یان ناسروشتی دەردەکەون . بۆ ئەو خانمانەی کەوا نوێژ دەکەن، بۆیاخی نینۆک ئاستەنگیەکەی زۆریان بۆ دروست دەکات.
ئۆپالاین بۆ گۆڕینی ئەمە دروستکراوە. نینۆکەکانمان کە ژەهراوی نین و دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە ئازادی بەدەستهێنانی ئامانجی کوالیتی ساڵۆن لە ماڵەوە دەبەخشن.
خۆڕاگرن، 10-14 ڕۆژ دەمێننەوە، دووبارە بەکاردەهێنرێنەوە بۆ چەندین دەرکەوتنی جیاواز، وە ئازادی هەر کاتێک بتەوێت ستایڵەکەت بگۆڕیت .
لەگەڵ ئۆپالاین دەتوانیت چێژ لە جوانی وەربگریت، کات پاشەکەوت بکەیت، گرنگی بە نینۆکەکانت بدەیت و هەموو ڕۆژێک هەست بە متمانە بەخۆبوون بکەیت بەبێ ئەوەی جوانی و تەندروستی و ئاسوودەیی بکەیتە قوربانی .